ناساندنی پێگەی ئاڵۆگۆڕی دراوی دیجیتاڵی باینانس
https://accounts.binance.com/en/register?ref=89872955&fbclid=IwAR2NvpYbtsr42VoAyuA1EHNA4Mgb5e50g8hcGkvlimmBz2MP_Ksyjd38Blo
بینانس پێگەییەکی ئاڵوگۆڕی دراوی ئێلێکترۆنی جیهانییە لەگەڵ ملیۆنان بەکارهێنەر لە سەرتاسەری جیهاندا، زیاتر لە 100 کریپتۆی هەیە کە کڕین و فرۆشتنی پێی دەکرێ. دروستکردنی هەژمارێک لە سایتی بینێس بە تەواوی ئازاد و خۆڕاییە و لە ماوەی کەمتر لە چەند خولەکێکدا ئەنجام دەدرێ.
ئەم سەڕافییە لە ساڵی 2017 دا کرایەوە، بەڵام زۆر بەخێرایی گەشەی کرد، ئەمە دوای ئەوە بوو ڕکابەرە بەهێزەکانی بەجێهێشت، لەکاتی نووسینی ئەم تێکستە دا (2021 ) قەبارەی بازرگانی ڕۆژانەی بینانس زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، واتە ساغبوونەوەی دراوەکان و ژمارەی کڕیارو فرۆشیارەکان لە سەڕافییەکەدا یەکجار زۆرە.
لە راپۆرتی سەڕافییەکە دا هاتووە ئۆفیسی سەرەکی بینانس لە ماڵتایە، بەڵام لە سەرتاسەری جیهاندا ئۆفیسی تری هەیە. بەهۆی بەرزی قەبارەی بازرگانی ، نەبوونی تۆماری خراپ، ناوبانگی باش لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بوونی پارەی دڵنیایی لە حاڵەتی هاککردن و شکاندنی ئاسایشدا، جێ باوەڕی و ئاسایشی ئەم پێگەی ئاڵوگۆڕە زۆر زیاترە لە هاوچەشنەکانی. بەڕێوەبەری گشتی بینانس چینییە و لە دایک بووی چەنگ پینگ ژاووە، بەڵام لە کۆمەڵگەی دراوە دیجیتاڵەکاندا بە زۆری بە «سی. زێد.» ناودەبرێت.
باینانس جگە لەوەی ئەگەری بازرگانی کردن لەسەر ماڵپەڕەکەی هەیە، کاربەرنامەی (ئەپ) تایبەتی هەیە بۆ هەر دوو ئامێری مۆبایل و کامپیۆتر، ئەمەش وادەکات بازرگانی کردن بۆ هەموو بەکارهێنەران ئاسان بێت.